Erbil 25°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:17

له‌خولى تۆپى باله‌ى بژارده‌ى یانه‌کانى عێراق هه‌ولێر دووچارى دۆڕان هات

له‌و یاریه‌دا دووچارى دۆڕان هات به‌رامبه‌ر به‌ گاز به‌ئه‌نجامى سێ گێم له‌به‌رامبه‌ر گێمێك
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى قۆناغى دووه‌مى خولى تۆپى باله‌ى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراق ، له‌هه‌فته‌ى دووه‌مى یارییه‌كان یانه‌ى هه‌ولێر له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى له‌هۆلى فره‌نسۆ هه‌ریرى میواندارى یانه‌ى گازى باشوورى كرد . 
هه‌ولێر جیاواز له‌یارى پێشووى كه‌به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ى به‌حرى براوه‌ بوو به‌ئه‌نجامى سێ گێم له‌به‌رامبه‌ر گێمێك ، له‌و یاریه‌دا دووچارى دۆڕان هات به‌رامبه‌ر به‌ گاز به‌ئه‌نجامى سێ گێم له‌به‌رامبه‌ر گێمێك ، ئه‌نجامى گێمه‌كان له‌یاریه‌كه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ بوو( ٢٤/٢٦) ( ١٨/٢٥) (٢٥/٢١) ( ٢١-٢٥)
هه‌ولێر به‌شكستى له‌م یاریه‌ خاڵه‌كانى وه‌ك خۆی مایه‌وه‌ به‌ 9 خاڵ ، گازى باشوور خاڵه‌كانى گه‌یاند به‌ 22 خاڵ


شوان عه‌زیز

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.