لقى هه‌ولێرى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه ، كه تیایدا داوا له حكوومه‌ت ده‌كات داواى مه‌ده‌نییانه‌ى مامۆستایان له داواى سیاسی و ئه‌جێنداى حزبی جیابكاته‌وه.
له به‌شێكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه" ئێمه له لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان نیگه‌رانى خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه ڕاده‌گه‌یه‌نین و به‌توندى ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین، داوا له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كه‌ین به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه له‌م ڕووداوه نه‌شیاوه بكه‌ن و به‌پێى یاسا سزاى ئه‌م ده‌ستدرێژیكاره بدرێت كه به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه ئیهانه‌ى مامۆستا ده‌كات و حورمه‌تى ده‌شكێنێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، لقی هه‌ولێر یه‌كێتیی مامۆستایان ده‌ڵێت" ئێمه پشتگیرى ته‌واوى مافه ڕه‌واكانى مامۆستایان ده‌كه‌ین، خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه مافێكى مه‌ده‌نى ڕه‌واى هاووڵاتیانه، ئه‌ركى حكوومه‌ته داواى مه‌ده‌نییانه‌ى مامۆستایان له داواى سیاسی و ئه‌جێنداى حزبی جیابكه‌نه‌وه، نه‌وه‌ك حه‌ق و ناحه‌ق تێكه‌ڵبكرێت".
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه" پێویسته حكوومه‌ت گوێ شل بكات تا ئه‌م خۆپیشاندانانه به‌لاڕێدا نه‌برێن و به‌خراپ سوودى لێ وه‌رنه‌گیرێ، كاتى ئه‌وه‌ش هاتووه پاشكه‌وتى مووچه ڕابگیرێت چونكه هیچ هۆكارێك بۆمانه‌وه‌ى نه‌ماوه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.