Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:50

سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

بۆ پەسەندكردنی ژمارەیەك پرۆژە یاسا
کوردستان TV
100%


بریارە رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پەسەندكردنی ژمارەیەك پرۆژە یاسا كۆببێتەوەو، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش داوا لەسەرجەم پەرلەمانتاران دەكات بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا، سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوا لەسەرجەم پەرلەمانتاران دەكات بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن بۆ تەواوكردنی نیسابی یاسایی و  پەسەندكردنی ژمارەیەك لەو پڕۆژەیاسا گرنگانەی لەماوەی رابردودا پەسەندنەكراون.

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ پەسەندكردنی ژمارەیەك پرۆژە یاسا بەرێوەدەچێت.

هەفتەی رابردوو بەهۆی تەواو نەوبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە، نەتوانرا کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت. لە ئێستاشدا بەشێک لەپەرلەمانتارانی عێراق، خۆیان کادیدکردووەتەوە بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق و ئێستاش سەرقاڵی بانگەشەن، رەنگە ئەمجارەش پەرلەمان نەتوانێت کۆبوونەوە ئەنجامبدات. بەهۆی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران لەکۆبوونەوەکان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.