Erbil 12°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 16:16

دوور له‌ده‌ست تێوه‌ردانى حزبى خۆپیشاندان له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

 چالاكوانێك: رێگه‌مان نه‌دا كاندیدى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌ندێك حزب تێكه‌ڵ به‌ خۆپیشانده‌ران ببن
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌شارى هه‌ولێر خۆپیشاندانى چین و توێژه‌كان له‌فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كانى  په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى له‌به‌رده‌م پاركى شاناده‌ر گردبوونه‌وه‌ داواكارییه‌كانیان به‌شێوه‌ی ئاسایی و دور له‌هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خسته‌ ڕوو

سیروان گه‌ردى چاڵاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى به‌شداربووى ئه‌مڕى نێو خۆپیشاندانه‌كان به‌ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند : خۆپیشاندانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ولێر جیاوازتر بوو له‌دوێنێ به‌جۆرێك نه‌مان هێشت و ڕێگربووین له‌ده‌ست تێوه‌ردانى كه‌سانى دیارى كراوى نێو چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى كه‌ده‌یان وویست خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌لاڕێدا ببه‌ن و ڕێڕه‌وى خۆپیشاندانه‌كه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان

ئه‌و چاڵاكوانه‌ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت به‌داخه‌وهله‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى خه‌ڵكى باڵاده‌ستیان هاتبوو ئه‌مڕۆ كه ‌ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ده‌ست تێوه‌ردان له‌مافى ڕه‌واى خه‌ڵك ئێمه‌ پێمان ووتن با فه‌رمانبه‌ران خۆیان داواى مافه‌كانیان بكه‌ن كه‌بیگه‌یه‌نن به‌حكومه‌ت ، سیروان گه‌ردى ڕاشیگه‌یاند : ڕێگریمان كرد له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانى هه‌ر پارتێك كه‌ویستى ئه‌و ئه‌وه‌ بووبێت كه‌خۆپیشاندانه‌ به‌لاى ڕێدا ببات وه‌ك دوێنێ كه‌ كارى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نیه‌ بێنه‌ ناو خۆپیشاندان به‌مه‌به‌ستى دیارى كراوى خۆیان  ، كارى ئه‌وانه‌ له‌به‌غدایه‌ له‌وێ پارێزگارى له‌داواكانى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن نه‌ك له‌هه‌ولێر له‌پێناو ده‌ستكه‌وتى حزبى بۆخۆیان به‌شدارى خۆپیشاندان بكه‌ن به‌دروشمى جیاجیا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.