Erbil 12°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 16:30

مه‌لا به‌ختیار بۆ به‌رهه‌م ساڵح: به‌شه‌رتی مووچه‌ی به‌رزو ڤێلای چه‌ند نهۆمی رازی بوویت ببیته‌ نوێنه‌ری یه‌کێتی

ده‌تویست یاریده‌ده‌ری حاكمی كۆسۆڤۆ بیت به‌ مانگانه‌ی 50 هه‌زار دۆلار
کوردستان TV
#7
100%

مه‌لا به‌ختیار له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح نووسیویه‌تی و له‌ ماڵپه‌ری چاودێر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێ: باش گوێم گرت، كه‌ دوای دوو خول له‌سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم‌و دوو خولیش له‌ جێگریی سه‌رۆكی حكومه‌تی به‌غداد، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سێ‌ جار له‌ سێ كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا، به‌ته‌سكیه‌ ده‌كرایه‌ سه‌ركردایه‌تی‌و جێگری سكرتێری گشتی، هه‌روا دوای جیابونه‌وه‌ی له‌یه‌كێتی له‌كاتێكدا مام جه‌لال له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو، كه‌وتنه‌ دژایه‌تی یه‌كێتی، له‌(18/3/2018) له‌كۆڕێكی هه‌ولێردا، تانه‌و ته‌شه‌رمان لێده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رگریمان له‌یه‌كێتی كردووه‌، گوایه‌ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات قبوڵ ناكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێزی (به‌رهه‌م ساڵح ) دڵنیابێ‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و بۆچوونه‌مان هه‌بووه‌، لێره‌ش ده‌ڵێم:یه‌كێتی یه‌ك كورسیش بهێنێ‌، هه‌ر یه‌كێتییه‌. دیقه‌ت بدرێ‌، نه‌مانوتووه‌ ده‌سه‌ڵات ته‌سلیم ناكه‌ین. وتومانه‌، رێژه‌شمان دابه‌زێ‌، هه‌ر یه‌كێتین. ئێستا ده‌پاتیشی ده‌كه‌مه‌وه‌، رێژه‌ به‌رزبێته‌وه‌ یان دابه‌زێ‌، هه‌ر یه‌كێتین. خۆ یه‌كێتی نین به‌شه‌رتی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات.. ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ له‌پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی، ده‌ستاوده‌ستمان كردووه‌ به‌ده‌سه‌ڵات؟ ئه‌ی نابینن كه‌ ئێستاش پارێزگاری سلێمانی، گۆڕانه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: به‌نده‌، قه‌ت له‌هیچ كابینه‌یه‌ك، پۆستم نه‌بووه‌. قه‌تیش به‌شه‌رتی پۆست بۆ خۆم سیاسه‌تم نه‌كردووه‌. ئه‌وه‌ جه‌نابتی، له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌تویست بچیته‌ كۆسۆڤۆ، یاریده‌ده‌ری حاكمی كۆسۆڤۆ بیت، به‌ مانگانه‌ی (50 هه‌زار دۆلار). مام جه‌لال، د.له‌تیف ره‌شیدی نارده‌ لات، پێیوتی: تۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیت، چۆن كاری وا ده‌كه‌یت؟ مام ده‌تكاته‌ نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ئه‌مریكا. له‌وه‌ڵامدا وتبوت: نابێ‌ له‌ (50 هه‌زار دۆلار) كه‌مترم بداتێ‌‌و ده‌شبێ‌ ڤێلایه‌كیشم بۆ بكڕێ‌. واتا: به‌شه‌رتی مووچه‌ی به‌رزو ڤێلای چه‌ند نهۆمی، رازی بویت ببیته‌ نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ئه‌مریكا. ئێستاش ڤێلاكه‌ به‌ناوی خۆته‌وه‌یه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.