Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 09:22

له‌ سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ پێنج کیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا

چه‌ند كه‌سێك سه‌رقاڵی بازرگانیكردن بوون به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان
کوردستان TV
#7
100%

له‌ناو شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ پێنج كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا و سێ‌ كه‌سیش له‌وانه‌ كه‌ كاری بازرگانیان پێوه‌ ده‌كرد ده‌ستگیركران و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.

جه‌لال ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند: شه‌وی 16 له‌سه‌ر 17ی ئه‌م مانگه‌ به‌پلانێك و دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك كه‌ سه‌رقاڵی بازرگانیكردن بوون به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ناو شاری سلێمانی، به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر هێزه‌كانمان چوونه‌ شوێنی دیاریكراو و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر پێنج كیلۆ و 220 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری حه‌شیش، هه‌روه‌ها سێ‌ كه‌سیش له‌وانه‌ كه‌ كاری بازرگانیان پێوه‌ ده‌كرد ده‌ستگیركران و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون و بازرگانییان به‌م مادانه‌وه‌ كردووه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن له‌ناو شاری سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ن.

گوتیشی: له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردووه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و ملیۆنه‌ها ده‌نك حه‌بی جۆری ترامادۆڵدا گرتووه‌، كه‌ دواتر وه‌ك ئاماری گشتی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.