Erbil 12°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 16:28

سێڵفى گرتن قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت

چیتر ناتوانن وێنه‌ى سێڵفى بگرن
سێڵفى گرتن قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

ثیه‌ریى فرێماوكس سه‌رپه‌رشتیارى فیستیڤاڵى كان بۆ فیلم ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: چیتر ته‌ماشاكه‌ران ناتوانن له‌سه‌ر فه‌رشى سوور وێنه‌ى سێڵفى بگرن. 

فرێماوكس له‌ دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌واڵى ڤرایه‌تى ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌  وێنه‌گرتنى سێڵفى قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و هه‌روه‌ها وتى " هونه‌رى سێڵفى گرتن له‌سه‌ر مافوورى سوور كارێكى بێمانایه‌".

له‌ درێژه‌ى قسه‌كانى فرێماوس وتى ئێمه‌ بیرمان نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ چۆن ڕێگرى بكه‌ین له‌ گرتنى سێڵفى چونكه‌ ئێمه‌ پۆلیس نیین و ئه‌و كاره‌ كارى پۆلیسه‌ به‌ڵام هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین كه‌ ئاماده‌بوان تێگه‌یشتنى ئه‌و بارودۆخه‌ ببن و گرتنى سێڵفى له‌سه‌ر مافوورى سوور و به‌رده‌وامى له‌ بوارى گه‌شتیارى كارێكى بێمانایه‌ و هه‌ندێك ناڕه‌زایى ده‌ربڕیوه‌ و به‌ نه‌رێنى سه‌رنجى له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌نجامه‌ داوه‌، به‌ڵام له‌ راستیدا سێڵفى 10 ساڵ له‌مه‌وپێش نه‌بووه‌ و هه‌روه‌ها ئێمه‌ ده‌ڕۆین بۆ فیستیڤالى كان تا فیلم ببینین نه‌ك بۆ سێڵفى گرتن ده‌بێت پایه‌ى ئاهه‌نگه‌كه‌ بپارێزێن.

ڤیستیڤاڵى كان به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین ڤیستیڤاڵه‌كانى بوارى فیلم داده‌نرێت، به‌ڵام بڕیار وایه‌ له‌ ڤیستیڤاڵى ئه‌مساڵدا كۆمه‌ڵێ ڕێوشوێنى جیاواز له‌ ساڵانى ڕابردوو بگیرێته‌ به‌ر.

 

له‌ The Economic times وه‌رگیراوه‌ 
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.