له دێی چهمسیمو سه‌ر به قه‌زای زاخو كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ خۆی فرێ داوه ناو رووباری خابوور دوای ئه‌وه‌ی براكه‌ی چووه بو رزگار كردنی خوشكه‌كه‌ی و نه‌یتوانیوه رزگاری بكات براكه‌یشی به هه‌مان شێوه خنكاوه.
به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی ئه‌م رووداوه به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێی نێوان ئه‌ندامانی خێزانه‌وه بووه كه وایكردووه كچه‌كه خوی فرێداته ناو رووباری خابوور و براكه‌شی بۆ رزگاركردنی خوشكه‌كه‌ی گیانی خۆی خسته مه‌ترسییه‌وه و خنكا .
هه‌ر به پێی زانییارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان تیڤی تا ئێستاش ته‌رمی هه‌ردووك خوشك و براكه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و تیمی گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به دوای ته‌رمه‌كانیان.
شایانی باسه له جه‌ژنی نهوروزهوه تا ئێستا ئه‌مه سێیه‌م روودانی خنكانه له رووباری خابوور روو بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.