رێبوار تەها، پهرلهمانتاری كهركوكی یهكێتی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق، دوو سکاڵا لە دژی نیازی میعماری ئۆغلۆ بڕیاردەری پەرلەمان تۆمار دەکات.
لە بەیاننامەیەکدا رێبوار تەها بڵاویکردەوە، وەک وەڵامدانەوەیەک لەسەر ئەو لێدوانە ناڕاستانەی کە نیازی میعماری ئۆغلۆ، پەرلەمانتاری تورکمان لە دژی گەلی کورد لە نەورۆزدا کردییە سەر کورد و، هاوڵاتیانی کوردی تۆمەتبار کرد بەوەی کە لە پشت ئەو هێرشە تیرۆریستییەوەن کە لەسەر رێگای دووز و داقوق ئەنجام درا.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوهۆیەشەوە دوو سکاڵای جیای لە دژی ئەو پەرلەمانتارەی تورکمان تۆمارکردووە، یەکێکیان لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ و ئەوی دیکەیان لە دادگای بەرایی کەرخ، کە تۆمەتی ناڕەوا و ناڕاستی ئاڕاستەی کورد کردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە نیازی میعماری ئۆغلۆ، پەرلەمانتار و بڕیاردەری پەرلەمانی عیراق لە چەند رۆژی رابردوودا کوردی تۆمەتبار کرد بەوە کە لە پشت ئەو هێرشە چەکدارییەوەن کە کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لەسەر رێگای دووز و داقوق، بەڵام دواتر رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی لە هێرشەکە دەربڕی، کە بەهۆیەوە 21 هاوڵاتی مەدەنی کوژران و بریندار بوون، کە زۆربەیان ئافرەت و منداڵ بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.