Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:56

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ مزگه‌وتی شیعه‌کانی هه‌راتی ئه‌فغانستان 8 که‌س بوونه‌ قوربانی

گروپی تیرۆریستی داعشیش به‌رپرسیارێتی خۆی بۆ ته‌قینه‌وه‌كه‌ راگه‌یاند
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ مزگه‌وتی شیعه‌كانی هه‌راتی ئه‌فغانستان 8 كه‌س بوونه‌ قوربانی
کوردستان TV
100%

دوو هێرشبه‌ری خۆكوژ سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ نزیك مزگه‌وتی شیعه‌كانی شاری هه‌راتی ئه‌فغانستان خۆیان ته‌قانده‌وه‌ و به‌ وته‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه‌ به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ به‌لایه‌نی كه‌م تا ئێستا كه‌سێك كوژراوه‌ و حه‌وت كه‌سیش برینداربوونه‌.

یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی شاره‌كه‌ وتوویه‌تی كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ژماره‌ حه‌وتی شاری هه‌رات روویداوه‌ و به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵان ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ مه‌ودای دووریش بیستراوه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ گروپی تیرۆریستی داعشیش له‌ رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك به‌رپرسیارێتیی خۆی بۆ ته‌قینه‌وه‌كه‌ راگه‌یاند.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.