Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 04:30

له‌ زنجیره‌ هێرشێکدا حه‌وت که‌س له‌ به‌غدا و دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌ددین کوژران

تةنها لة دیاله‌ چوار هاووڵاتی مه‌ده‌نی سه‌ر به‌ یه‌ك خێزان كوژراون
کوردستان TV
#7
100%

له‌ زنجیره‌ هێرشێكدا له‌ پارێزگاكانی به‌غدا پایته‌ختی عێراق، دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌ددین حه‌وت كه‌س كوژران.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی زانیاری ئه‌منیی سه‌ر به‌ سوپای عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا بۆ سه‌ر خاڵێكی ئه‌منیی له‌ ناوچه‌ی عه‌ساكیره‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ی له‌ شاری باقووبه‌ ناوه‌ندی پارێزگای دیاله‌، چوار هاووڵاتی مه‌ده‌نی سه‌ر به‌ یه‌ك خێزان كوژراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌ستیانكردووه‌ به‌ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌دا.

حه‌بیب شامی، ئه‌فسه‌ری نه‌قیب له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی دیاله‌ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێلێكی حه‌شدی شه‌عبیدا له‌ ناوچه‌ی مه‌نسووریه‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی دیاله‌، كه‌سێك كوژراوه‌ و سێی دیكه‌ش برینداربوون.

هه‌روه‌ها نوعمان جبوری، ئه‌فسه‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سه‌ڵاحه‌ددین، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ هێرشێكدا بۆ سه‌ر كاروانێكی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاری تكریت كه‌سێك كوژراوه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، حاتم جابری ،ملازمی یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی به‌غدا، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامی ده‌ستڕیژی فیشه‌ك له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌ ناوچه‌ی باب شام باكووری به‌غدا، هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی كوژراوه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.