Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 06:26

لە30 ناوچەی کوردستانى تورکیا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیندرا

قەدەغەی هاتوچۆ لە 25 ئەم مانگە تا 8 نیسان بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
100%

 

بەبیانووی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی پەكەكە، والی پارێزگای هەكاری لە ناوەندی شارو 30 ناوچەی سنووری شارۆچكەی چەلێ‌ و شەمزینان و گەڤەر قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا كە لە ماڵپەڕی فەرمی پارێزگای هەكاری بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، والی هەكاری رایگەیاندووە، كە قەدەغەی هاتوچۆ لە 25 ئەم مانگە تا 8 نیسان بەردەوام دەبێت.

تێزانین قەدەغەی هاتوچۆ بە بیانوی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دێت لەلایەن سوپای توركیاوە دژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە).

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.