Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 22:21

عه‌لى عه‌ونى : خۆزگه‌ په‌که‌که‌ له‌سه‌ر داواى حکومه‌تى هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نى ڕۆحانى ئێزدى ده‌کشانه‌وه‌!

فه‌رموون براده‌رانى په‌كه‌كه‌ سه‌نگه‌ر بگوازنه‌وه‌ بۆباكوور
کوردستان TV
#7
100%

دوای كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌شنگاڵ له‌سه‌ر داواكارى حكومه‌تى عێراق ئه‌و هێزه‌ باره‌گاكانى چۆل كرد له‌سنوره‌كه‌، تا به‌ر هێرشى سه‌ربازى توركیا نه‌كه‌ون ، كه‌حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ بڕیارى دابوو هێرشى سه‌ربازى بكرێته‌ سه‌ر شنگاڵ

 له‌سه‌ر بڕیارى كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پ .ك .ك ، عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان ، له‌لێدوانى تایبه‌ت به‌ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند : كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌شنگاڵ كارێكى باشه‌ ده‌ست خۆشیان لێده‌كه‌ین ، له‌سه‌ر داواكارى خه‌ڵكى كوردستان و ئێمه‌ نه‌بووه‌ كه‌ئه‌و هێزه‌ هاتووه‌ ، به‌ڵكو ڵه‌گه‌ڵ مانه‌وه‌شى دانه‌بووین ، خۆزگه‌ له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نى ڕۆحانى ئێزدى ده‌كشانه‌وه‌ ئه‌م هێزانه‌ ، نه‌ك به‌بڕیارى حكومه‌تى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و هادى عامری بكشێنه‌وه‌ ، مه‌رجه‌ع ئه‌وان بن وه‌ك گوێڕایه‌ڵ و جێ به‌جێ كاربن ، هیچ ڕێزو گرنگی و بڕیاره‌كانى حكومه‌تى كوردستان و خه‌ڵكى شنگالیان به‌لاوه‌ گرنگ نه‌بووه‌ كه‌دووساڵه‌ ده‌ڵێین ئه‌و هێزه‌ مانه‌وه‌ى له‌شنگاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندى ناوچه‌كه‌ دانیه‌ و هۆكارێكه‌ بۆ ناله‌بارى دۆخى ئاسایش و ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ .

 ئێستاش ئه‌و هێزه‌ كشاوه‌ته‌وه‌ ده‌ستیان خۆش بێت ، وه‌تكا ده‌كه‌ین له‌ته‌واوى ناوچه‌كانى دیكه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان بكشێننه‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك زه‌ره‌رى پێنه‌گات و هێرش نه‌كرێته‌ سه‌ر خاكى كوردستان به‌هۆى ئه‌م هێزه‌وه‌ .

عه‌لى عه‌ونى ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت : گۆڕه‌پان له‌باكووره‌ فه‌رموون براده‌رانى په‌كه‌كه‌ سه‌نگه‌ر بگوازنه‌وه‌ بۆ ئه‌وێ ، بتوانن شارێك ڕزگاربكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتى خۆتانى تێدا جێ به‌جێ بكه‌نخه‌ڵكى كوردستان ماندووه‌ شوێنى گۆڕه‌پان له‌باكوره‌ بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانتان نه‌ك له‌هه‌رێمى كوردستان بن ، وه‌ببن به‌زیان بۆ خه‌ڵكى كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.