گەندەڵییەكی گەورەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق ئاشكرا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی ناوخۆ لێژنەیەكی باڵای پێكهێناوە.
گەندەڵییەكە بۆ ساڵی (2003 – 2008) دەگەڕێتەوە كە تێیدا بۆندێك مۆركراوە بۆ چەكداركردنی كۆمپانیای ئەرسنالی پورتوگالی كە تێیدا چەند جۆرە چەكێك كردراوە، بەڵام دواتر دەركەوتووە گەندەڵییەكی گەورەی تێدا كراوە.
لەبارەی ناوەڕۆكی گەندەڵییەكە، سەرچاوەیەك لەكۆمپانیای (ITC) بە سۆمەرییە نیوزی وتوە، بەهای بۆندەكە (560) ملیۆن دۆلارەو چەند جۆرە چەكێك بۆ كۆمپانیا بولگارییەكە هێندراوە، بەڵام نرخەكەیان چەندین جار لەنرخی ئاسایی خۆی زیاتر نووسراوە.
بۆ ئەو مەبەستەش (قاسم ئەعرەجی) وەزیری ناوخۆی عێراق لێژنەیەكی پێكهێناوە بۆ بەدواداچوونی ئەو بۆندە، بەتایبەتی لەرووی نرخ و كوالێت و ساڵ و دروستكراوی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.