Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:40

ئارێز عه‌بدوڵڵا: عه‌بادی خۆی له‌ به‌ڵێنه‌کان ده‌دزێته‌وه‌

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند تورکیا دەیەویت دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کودستان دروست بکات، و دەڵێ حەیدەر عەبادی ئێستاشی لەگەڵ بێت دەستی دەستی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ رێككه‌وتی 24\3\2018  ئارێز عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، خۆی له‌ به‌ڵێنه‌كان ده‌دزێته‌وه‌ و جێبه‌جێیان ناكات.

ئارێز عه‌بدوڵڵا، گوتیشی:، له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، عه‌بادی رایگه‌یاند، ئه‌و ئاماده‌یه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ بكات، دواتر رایگه‌یاند، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندرووستی و كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی بڵێت سێ مووچه‌ ده‌نێرم، به‌ڵام بڕێك پاره‌ی نارد.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، عه‌بادی خۆی له‌ به‌ڵێنه‌كان ده‌دزێته‌وه‌ و ئاماده‌نییه‌ به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ بكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ دژی ئه‌وه‌ وه‌ستانه‌وه‌ كاتێك ناوی هه‌رێمی كوردستانی نه‌هێنابوو، چونكه‌ ئه‌وه‌ واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان كێشه‌یان نه‌بووه‌ له‌وه‌ی چۆن مووچه‌كه‌ ده‌نێرن، له‌ رێگه‌ی پارێزگاكانه‌وه‌ یان وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌ بێت، به‌ڵام هیچیان جێبه‌جێ نه‌كران و به‌ڵێنه‌كان نه‌هاتنه‌ دی.

ئارێز عه‌بدوڵڵا، له‌ باره‌ی لێدوانێكی به‌رپرسانی توركیا له‌ باره‌ی راگرتنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سلێمانی رایگه‌یاند، توركیا به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌و سیاسه‌ته‌ ده‌گرێته‌به‌ر و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی له‌ یه‌ك جیابكاته‌وه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌منیه‌تی فڕۆكه‌كانی توركیا نییه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌ كوردستان یه‌ك حكوومه‌ت هه‌یه‌، ئه‌ویش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، مه‌به‌ستیشی ئه‌وه‌یه‌ دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی له‌ نێوان شاره‌كان و حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان درووست بكات.

روونیشی كرده‌وه‌، سیاسه‌ته‌كانی توركیا، مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مامه‌ڵه‌كردن به‌و شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دوو فڕۆكه‌خانه‌ به‌و شێوه‌یه‌ جیاوازه‌، جێگه‌ی قه‌بووڵكردن نییه‌.

ئارێز عه‌بدوڵڵا، راشیگه‌یاند، پێویسته‌ توركیا له‌ جیاتی هه‌ڕه‌شه‌كردن و بۆردومانكردن، بێته‌وه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و واز له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ بهێنێت.

داواشی له‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ره‌چاوی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.