Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:41

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ نێچیرڤان بارزانى پیرۆز ده‌کات

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ نێچیرڤان بارزانى پیرۆز ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%


وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى نووسیویه‌تى: ئێستا ده‌رفه‌تێك هه‌یه‌ بۆ بنیاتنانى ئاینده‌یه‌كى سه‌قامگیرتر و دیموكراسى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه‌یش، چاومان له‌وه‌یه‌ هاوكارى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتاندا بكه‌ین.

له ‌نامه‌یه‌كدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، پیرۆزباییى جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ده‌كات و له ‌نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه‌، پیرۆزبایى له‌ خۆتان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م. ساڵى ڕابردوو له‌ شه‌ڕى داعشدا هه‌رێمى كورستان و گه‌لى كورد قاره‌مانیه‌تى و قوربانیدانێكى مه‌زن و میوانپه‌روه‌رییه‌كى گه‌و‌ره‌ى له‌ پێشوازیكردنى ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، نیشان دا.

به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "ئێستا ده‌رفه‌تێك هه‌یه‌ بۆ بنیاتنانى ئاینده‌یه‌كى سه‌قامگیرتر و دیموكراسى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه‌یش، چاومان له‌وه‌یه‌ هاوكارى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتاندا بكه‌ین.

له‌ كۆتاییى نامه‌كه‌یدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌ڵێت: هیوادارین له‌ كاتێكى داهاتووى ئه‌مساڵدا به‌ڕێزتان له‌ له‌نده‌ن ببینین، هیواى نه‌ورۆزێكى خۆش و ئارام و ساڵێكى سه‌ركه‌وتووتان بۆ ده‌خوازم.

به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن نامه‌كه‌ى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ پارچه‌یه‌ك له‌‌ سروودى ناودارى نه‌ورۆز ته‌واو ده‌كات و ده‌نووسێت: ئه‌م ڕۆژى ساڵى تازه‌یه‌، نه‌ورۆزه‌ هاته‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.