له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه، به‌هۆی نه‌بوونی پزیشك و كارمه‌نده‌وه، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی ته‌وێڵه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌هۆی بایكۆتی پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه‌وه پێنج حاڵه‌تی مردن هه‌بووه له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا چوار حاڵه‌تیان به‌مردوویی هێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه ، به‌ڵام حاڵه‌تێكیان هاووڵاتیه‌ك بووه به‌ناوی سه‌یفه‌دین كه‌له‌دایك بووی 1953 خه‌ڵكی گوندی ته‌وێڵه له كاتی كاركردنی له‌ناحیه‌ی بیاره تووشی فشاری خوێن بووه‌و به‌هۆی نه‌بوونی پزیشك و كارمه‌نده‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه . له‌مباره‌یه‌وه ئاراس حه‌مه حسین، به‌ڕێوه‌به‌ری فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: من و چه‌ند كارمه‌ندێك خۆبه‌خشانه ده‌وام ده‌كه‌ین، به‌ڵام پزیشكان بایكۆتاین كردووه .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.