Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:29

به‌هرۆز گه‌ڵاڵی بۆ به‌رپرسانی یه‌کێتی: فه‌رموو ئه‌گه‌ر هێزتان هه‌یه‌ بو ناینێرن بۆ عه‌فرین

مام جه‌لال به‌ حه‌یاتی لێدوانی وای نه‌داوه‌
کوردستان TV
#7
100%

نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ توركیا رایده‌گه‌ێنێ، هه‌ندێك كه‌سی ناو یه‌كێتی كه‌ كامێرای ته‌له‌ڤیزیۆن ده‌بینن ، خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی یه‌كێتی له‌ بیر ده‌كه‌ن، باسی هێز ناردن بۆ عه‌فرین ده‌كه‌ن.

به‌هرۆز گه‌ڵاڵی له‌ لێدوانێكدا ، جه‌خت له‌ ناوه‌ڕكی نامه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی حزبه‌كه‌ی، كوسره‌ت ره‌سول عه‌لی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبه‌كه‌ی كردووه‌، داوای ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات. نامه‌كه‌ی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ توركیا، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی كه‌ ئاراسته‌ی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی حزبه‌كه‌ی، كوسره‌ت ره‌سول عه‌لی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبه‌كه‌ی كردووه‌.

گه‌ڵاڵی له‌ باره‌ی لێدوانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ نووسیوویه‌تی: هاوپیچ به‌شیكی لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاتان بۆ ده‌نێرم كه‌ به‌ئاشكرا ده‌ڵێت یه‌كێتی ده‌عمی په‌كه‌كه‌ ده‌كات، ئه‌و لێدوانه‌ زۆر ترسناكه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی لێدوانی هه‌ندێك كه‌سی ناو یه‌كێتییه‌ كه‌ كامێرای ته‌له‌ڤیزیۆن ده‌بینن خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی یه‌كێتی له‌ بیر ده‌كه‌ن. باسی هێز ناردن بۆ عه‌فرین ده‌كه‌ن.

به‌هرۆز گه‌ڵاڵی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: لێدوانتان نه‌دابایه‌. فه‌رموو ئه‌گه‌ر هێزتان هه‌یه‌ بو ناینێرن بۆ عه‌فرین؟ هه‌ڵگرتنی به‌ردی گه‌وره‌ نیشانه‌ی نه‌هاویشتنه‌! بۆ ماڵی كوردو یه‌كێتی به‌س به‌قسه‌ وێران ده‌كه‌ن. كه‌ستان له‌ مام جه‌لال به‌ قوه‌تر نیین. به‌ حه‌یاتی خۆی لێدوانی وای نه‌داوه‌ بڵێ من هێز ده‌نێرم بۆ به‌رانبه‌ر جه‌یشی فڵانه‌ ووڵات.

نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ توركیا له‌ نامه‌كه‌یدا داوا له‌ به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات له‌ لێدوان و موزایه‌ده‌ی سیاسی دووربكه‌ونه‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ : تكایه‌ با موزایه‌داتی سیاسی و هه‌ڵوێست فرۆشتن له‌سه‌ر حسابی فه‌قیرو هه‌ ژار به‌س بێت. تكایه‌ سنوورێك دابنێن بۆ ئه‌و سیاسییانه‌ی كه‌ ناتوانن دواڕۆژ و به‌رچاوی خۆیان ته‌نانه‌ت بۆ هه‌فته‌یه‌كیش ببینن، ده‌زانن ئه‌و لێدوانه‌ی چاوشئوغڵو چی لیده‌خوینرێته‌وه‌؟ به‌ بیروڕای من توركیا لای خۆیه‌وه‌ یه‌كێتی داخیلی لیستی تیرۆر بكات؟ مانای وایه‌ ده‌توانێت بێت بۆ سنووری پاریزگای سلیمانی؟ تكایه‌ با له‌مه‌لیك مه‌لیكتر نه‌بین.

گه‌ڵاڵی داوا له‌و به‌رپرسه‌ باڵاكانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات سنوورێك بۆ ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ی به‌شێك له‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی دابنێن و چیتر نه‌بنه‌ هۆی زیاتر ئاڵۆزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و له‌ رێگه‌ی گوته‌بێژی حزبه‌كه‌وه‌ هه‌ڵوێسته‌ ره‌سمییه‌كان بگه‌یه‌ندرێنه‌ شوێنی خۆیان.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی ئانادۆڵو

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.