Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:43

پێشمه‌رگه‌یه‌کی حیزبی دیموکراتی کوردستان کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

به‌ هۆكارێكی نادیار
کوردستان TV
#7
100%

دوای نیوه‌رۆی دوێنێ پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزبی دیموكراتی كوردستان به‌ ناوی "حامید شه‌ریفی" ته‌مه‌ن 48 ساڵان له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌ چه‌كی جۆری ده‌مانچه‌ به‌ هۆكارێكی نادیار كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

ناوبراو له‌ ناو ریزه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان چه‌ندین به‌رپرسایه‌تی جۆراوجۆری هه‌بووه‌ ، وه‌ك كادری پله‌ ٤ی حیزب، به‌رپرسی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆمیسیۆنی سیاسی - نیزامی حیزبی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، گیان له‌ ده‌ستدانی (حامید شه‌ریفی) كادری حیزب ،سه‌ره‌ڕای زیانیكی زۆر، داخێكی گرانه‌ بۆ هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی و بنه‌ماڵه‌كه‌یان .

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ری كوردستان و كورد

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.