له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى قۆناغى دووه‌مى خولى تۆپى باله‌ى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراق ، ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى تیپى تۆپى باله‌ى یانه‌ى هه‌ولێر له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى له‌هۆلى فره‌نسۆ هه‌ریرى میواندارى یانه‌ى به‌حرى كرد ، هه‌ولێر توانى له‌یاریه‌كه باڵاده‌ستى خۆی و باشى بنوێنێ به‌براوه‌بوونى به‌ئه‌نجامى سێ گێم له‌به‌رامبه‌ر گێمێك بۆ به‌حری .
ئەنجامی گێمەکان ٢٥-٢١ / ١٨-٢٥/ ٢٥- ٢٠/ /٢٥-٢٠/ به‌م شێوه‌یه بوو كهخاڵهكانى گێمه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ولێر بوو ، هه‌ولێر به‌براوه‌بوونى سێیه‌م یاری خاڵه‌كانى به‌رزكرده‌وه بۆ نۆخاڵ ، هه‌وڵى هه‌ولێر براوهبوونیهتى له‌یاریه‌كانى دیكه‌یدا له‌پێناو گه‌یشتن به‌چوار گۆشه‌ى زێڕ‌ینى خوله‌كه .
فۆتۆ - سانى ناسیح
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.