Erbil 31°C شەممە 27 تەمووز 07:30

سووده‌کانی دارچین بزانه‌

ماده‌ییه‌كی زۆر باشه‌ بۆ پارستنی پێستی مرۆڤ
Dir Gen
کوردستان TV
100%

دارچین جۆره‌ روه‌كێكه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ زۆر به‌سووده‌  به‌تاییه‌تی به‌ووشكراوی ،ئه‌گه‌ر بكرێت به‌ هاراوی نه‌خۆیت باشتره‌، راسته‌ تۆزێ تاڵه‌ به‌ڵام ، ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هه‌نگوین بخۆیت .

لێره‌دا باس له‌ هه‌ندێ له‌ سووده‌كانی ئه‌و ده‌رمانه‌ ده‌كه‌ین بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ :

- بۆچارسه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره‌ زۆر به‌سووده‌، به‌پێی ئه‌زموونه‌كان ، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌رنامه‌ بۆ دارێژاو بخۆیت ئه‌و كه‌سه‌ له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ ده‌ربازی ده‌بێت.

- خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌دار چین له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هه‌نگوین ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كێشت دابه‌زێت.

- ئازاری سوری مانگه‌ی ئافره‌تان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

- دارچین دژه‌ به‌كتریاییه‌ ، به‌رگری جسته‌ی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات.

- بۆ بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ  و چالاكی مێشك به‌سووده‌ به‌ جۆرێك له‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر دوورت ده‌كاته‌وه‌.

- تاراده‌ییه‌كی باش هاوكاره‌ بۆ چارسه‌ری ددان ئێشان.

- رۆژانه‌ خوادنه‌وه‌ی یه‌ك په‌رداخ ئاو به‌دارچین له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ دوورت ده‌كاته‌وه‌.

- ماده‌ییه‌كی زۆر باشه‌ بۆ پارستنی پێستی مرۆڤ چونكه‌ ماده‌ زیان به‌خشه‌كان فرێده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌.

- بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه‌ زۆر به‌سووده‌ په‌ستانه‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.    

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.