Erbil 15°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:51

124 ملیۆن که‌س به‌هۆی برسییه‌تییه‌وه‌ مه‌ترسی مردنیان له‌سه‌ره‌

له‌ دوو ساڵی رابردوودا له‌ سه‌دا ٥٥ زیادی كردووه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌هۆی برسییه‌تیه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی مردنیان له‌سه‌ره‌ له‌ دوو ساڵی رابردوودا له‌ سه‌دا ٥٥ زیادی كردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌، ١٢٤ ملیۆن كه‌س.

ده‌یڤد بیسلی ، به‌رپرسی پڕۆگرامی جیهانی خۆراك (WFP) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ بێ متمانه‌یی له‌ ئاسایشی خۆراك دروست بووه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری نه‌رێنی دروست كردووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: نزیكه‌ی ٨١٥ ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا نازانن كه‌ ژه‌می دواتر له‌ كوێ په‌یدا بكه‌ن و له‌م ژماره‌یه‌ش له‌ سه‌دا ٦٠ له‌و ناوچانه‌ندان كه‌ جه‌نگیان تێدایه‌.

 گوتیشی: به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌هۆی برسییه‌تیه‌وه‌ مه‌ترسی مردنیان له‌سه‌ره‌ له‌ دوو ساڵی رابردوودا له‌ سه‌دا ٥٥ زیادی كردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌، ١٢٤ ملیۆن كه‌س.

بیسلی نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ له‌و ١٢٤ ملیۆن هاووڵاتییه‌ی كه‌ به‌هۆی برسییه‌تییه‌وه‌ رووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه‌ ٣٢ ملیۆنیان له‌ وڵاتانی سۆماڵ، یه‌مه‌ن، باشووری ئه‌فریقا و نێجیریایه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ هۆشداری ئه‌وه‌یشی دا كه‌ له‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقا بێ متمانه‌یی له‌ ئاسایشی خۆراك بوونی هه‌یه‌ و گوتیشی: له‌ بوركینافاسۆ، چاد، نیجه‌ر، مالی و مۆریتانیا به‌ شێوه‌یه‌كی له‌ راده‌ به‌ده‌ر به‌دخۆراكی بوونی هه‌یه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.