به رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین له په‌ری ره‌سمی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: كاتژمێر 8:40 خوله‌كی شه‌وی رابردوو له ناو بازاڕی قه‌ڵادزێ هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ڕ . ك . م ) له‌دایك بووی 1982 پێشه‌ی كاسب، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئاشتی له شاری قه‌ڵادزێی سه‌ر به ئیداره‌ی راپه‌رین له‌لایه‌ن 3 كه‌سه‌وه له ناو ئۆتۆمبلێك به چه‌كی جۆری (ده‌مانچه) ته‌قه‌ی لێكرا، كه ئاسه‌واری 3 فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه دیاره.
راشیگه‌یاند: تائێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه نه‌زانراوه و برینداره‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێكرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له ڕانیه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و به بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباران ده‌رچووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.