Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:50

یه‌که‌م وێستگه‌ی گه‌ردوونیی چین له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌

وێستگه‌ی یه‌كه‌م كۆگایه‌كی هیدرازیانی تێدایه‌ كه‌ وه‌ك سووته‌مه‌نیی وێستگه‌كه‌ به‌كارهاتووه‌
یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌ردوونیی چین له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی چین وێستگه‌ی گه‌ردوونیی تیانگانگی 2ـی له‌ جێگه‌ی وێستگه‌ی یه‌كه‌م داناوه‌ و كۆنتڕۆڵی تیانگانگی یه‌كی له‌ده‌ست ده‌رچووه‌ و ئه‌م وێستگه‌یه‌ له‌ بازنه‌ی خولانه‌وه‌ی خۆی لایداوه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ وێستگه‌ی یه‌كه‌م كۆگایه‌كی هیدرازیانی تێدایه‌ كه‌ وه‌ك سووته‌مه‌نیی وێستگه‌كه‌ به‌كارهاتووه‌، كه‌ شله‌یه‌كی بێڕه‌نگی زۆر مه‌ترسیداره‌ و ئه‌گه‌ر به‌ پێستی مرۆڤ یان ئاژه‌ڵ بكه‌وێت، ده‌بێته‌ هۆی خورشتی زۆر و ئاوسانی پێست.

زانایانی گه‌ردوون ناسیی ده‌ڵێن تا ئه‌وكاته‌ی كه‌ ئه‌م وێستگه‌یه‌ له‌ زه‌ویی نزیك نه‌بێته‌وه‌، ئه‌وان ناتوانن كات و شوێنی درووستی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی دیاریی بكه‌ن.

رێكخراوێكی گه‌ردوون ناسیی كه‌ له‌ بواری كاروباره‌ گه‌ردونییه‌كان راوێژ ده‌دات به‌ چه‌ندین وڵات، خه‌مڵاندوویه‌تیی كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌م وێستگه‌یه‌ چه‌ندین شاری گه‌وره‌ی ئه‌مریكا بكه‌ونه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ئه‌وانیش بریتین له‌ بۆستن و دیترۆیت و فیلادلفیا و میلواكی.

وێستگه‌ی گه‌ردوونی تیانگانی یه‌ك زیاتر له‌ 8 تۆن كێشی هه‌یه‌ و له‌كاتی گه‌یشتن به‌ به‌رگه‌ هه‌وای زه‌ویی زۆرێك له‌ به‌شه‌كانی به‌ هۆی به‌ركه‌وتن به‌ چینه‌ هه‌واییه‌كان ئاگر ده‌گرن و له‌ناو ده‌چن.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.