سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عیَراق رایده‌گه‌ێنێ، حه‌یده‌ر عه‌بادی درۆ ده‌كات ئه‌و پیاوه پیاوێكی درۆزنه، من ده‌یان جار گوتومه ڕاست ناكات ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق وه‌ڵامی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراقی دایه‌وه‌و به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند:حه‌یده‌ر عه‌بادی درۆ ده‌كات ئه‌و پیاوه پیاوێكی درۆزنه، من ده‌یان جار گوتومه ڕاست ناكات ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و فڕێی بدات وه‌ك پارێزگاكانی تری عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاست ده‌كات و مه‌به‌ستی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بوو، با لیژنه‌یه‌كی بناردایه خۆی له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان موچه‌ی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش بكردایه، به‌ڵام ئه‌و درۆ ده‌كات.
گوتیشی: ئه‌مجاره‌ش ده‌ڵێم درۆده‌كات ئه‌و له‌ناو بودجه‌دا به پارێزگاكانی باكووری عێراق ناوی هه‌رێمی كوردستانی بردبوو، ئێمه ئه‌وه‌مان لادا، دوای ئه‌وه‌ی به‌ده‌بابه‌وه به‌سه‌ر لاشه‌ی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌و كه‌ركوكی داگیركرد، ئێستا ده‌یه‌وێت ئێمه له‌به‌رخاتری دوو تیكه نانی درۆ و حه‌رام ئه‌وه‌ی لێ قبوڵ بكه‌ین و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه به‌پێی ده‌ستور دیاری كراوه و بڵێین فه‌رموو جه‌نابت مووچه دابه‌ش بكه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.