دوێنێ فێستیڤاڵی ره‌نگه‌كان له پاركی گڵكهندی هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و ئه‌مرۆش به‌رده‌وامده‌بێت.
ئه‌م فێستیڤاڵه دووه‌م ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك سازده‌كرێت چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت وه‌كو : هه‌ڵدانی ره‌نگه‌كان، كۆنسێرتی گۆرانی و میوزیك، پێشكه‌شكردنی خواردن، نمایشی كاری ده‌ستی ژنان و چالاكی قوتابخانه‌كان
بڕیاره له هه‌ردوو رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌دا 6 تۆن ره‌نگی جۆراوجۆر كه گوزارشتن له ئاڵای كوردستان و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن، ههڵبدرێنه ئاسمان.
ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان په‌یامی فێستیڤاڵه‌كه‌یه بۆ هه‌موو گه‌لانی جیهان. بڕیاره دوای هه‌ولێریش فێستیڤاڵه‌كه رۆژی 30 ئه‌م مانگه له سلێمانی سازبكرێت.
شایانی باسه ئه‌م جۆره فێستیڤاڵه بۆ یه‌كه‌مجار له‌وڵاتی هیندستان سازكرا، ئێستا وه‌كو نه‌ریتێكی لێهاتووه ساڵانه له باشووری كوردستان و زۆربه‌ی وڵاتان به‌شێوازی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.