Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:40

په‌که‌که‌: لە شنگال دەکشێینەوە

ئه‌مرۆ هه‌ینى که‌جه‌که‌ به‌یاننامه‌یه‌كى بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

کۆما جڤاکى کوردستان (که‌جه‌که)، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ‌رایگه‌یاند، ‌ گه‌ریلاکانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌)، "ئه‌رکى خۆیان به‌ ته‌واوى له‌ شه‌نگال به‌جێهێناوه‌ و ده‌کشێنه‌وه"‌.

ئه‌مرۆ هه‌ینى که‌جه‌که‌ به‌یاننامه‌یه‌كى له‌سه‌ر بوونى گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال بڵاوکرده‌وه‌و له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌" گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال ئه‌رکى خۆیان به‌ ته‌واوى جێبه‌جێکردووه‌ و ده‌کشێنه‌وه‌".

دواى داگیركردنى شنگال له‌ 3ى ئابى 2014 له‌ لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك هێزى په‌كه‌كه‌ روویانكرده‌ ناوچه‌كه‌ و تێیدا جێگیر بوون.

له‌ چه‌ند رۆژى رابردووشدا، سه‌رۆكى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردبوو، ئه‌وان له‌ هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و له‌ شنگالیش ئۆپراسیۆن له‌ دژى په‌كه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندینجار حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌كه‌كه‌ى به‌ هۆكارى ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ى شنگال له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌.

له‌ دواى 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق گه‌ڕانه‌وه‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا میلیشیاكانى حه‌شد و سوپا گه‌ڕانه‌وه‌ شنگال و له‌ ئێستادا ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ ده‌ست لایه‌نه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.