شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا، لە تویتێکدا ئاشکرای کردووە کە جۆن بۆڵتەن، یەکێک لە سیاسەتمەدارە ناسراوەکانە، دەبێتە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمەریکا.
جۆن بۆڵتەن پشتگیریی ریفراندۆمی کوردستانی کردوهو یاریدەری بیرۆکەی دروستبوونی دەوڵەتی کوردیی بووهو به دۆستێكى نزیكى كورد دهناسرێت.
دۆناڵد ترەمپ لە رێگای توویتەرەوە بڵاویکردەوە، بەخۆشحاڵییەوە رایدەگەیێنم کە لە رۆژی 9-4-2018ەوە جۆن بۆڵتن وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی نوێی ئەمریکا دەستبەکاردەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا لە توویتەکەیدا ئاماژە بەوەشدەکات، زۆر سوپاسی خزمەتی ژەنەڕاڵ ماکماستەر دەکەم کە کارێکی زۆر باشی کردووە و هەمیشەش وەک هاوڕێم دەمێنێتەوە.
دوورخستنەوەی ماکماستەر لە پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دوای ئەوە هات، چەند هەفتەیەک پێش ئێستا سەرۆکی ئەمریکا رێکس تیلەرسنی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لابرد.
جۆن بۆڵتن بەوە ناسراوە کە خاوەن تێڕوانینێکی تووندە بەرامبەر بە ئێران و کۆریای باکوور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.