Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 20:38

پیاوێک له‌ سلێمانی ئاگر له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات

چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ته‌نیا ده‌ژی
کوردستان TV
#7
100%

هاوڵاتییه‌ك له‌گه‌ڕه‌كی سه‌یوانی شاری سلێمانی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی، خۆی سووتاندو كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ ٢٠١٨/٣/٢٢، هاوڵاتییه‌ك له‌گه‌ڕه‌كی سه‌یوانی شاری سلێمانی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی، خۆی سووتاندو كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.

هاوڵاتییه‌كه‌ ناوی (ع، م، ع)و له‌ڕه‌گه‌زی نێره‌و له‌دایكبوی ساڵی ١٩٥٧و چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ته‌نیا ده‌ژی، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بووه‌.

پۆلیسی سلێمانی ده‌شڵێ:  پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.