وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به بارودۆخی شاری منبج له باكووری سوریا و هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند: هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگه‌ینه رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی هێزه‌كانی یه‌په‌گه به‌رپرسیارێتی بارودۆخی ئه‌منی له منبج ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
گوتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گه‌یشتووینه‌ته لێكتێگه‌یشتن سه‌باره‌ت به بارودۆخی شاری منبج و هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه وڵاته‌كه‌ی خوازیاره ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به شاری منبج ده‌یكات نموونه‌یی بێت و له هه‌موو ناوچه‌كانی تری سوریا كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕڤانه كورده‌كاندایه جێبه‌جێ بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.