سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تڕه‌مپ له راگه‌یه‌نراوێكدا بە بۆنەی نه‌ورۆزه‌وه، ره‌خنه‌ی توندی له ئێران گرت و رایگه‌یاند: نه‌ورۆزی ملیۆنه‌ها مرۆڤی سه‌ر زه‌وی كه به بۆنه‌ی هاتنی به‌هاره‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، پیرۆز ده‌كه‌م.
دۆناڵد تره‌مپ راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به نه‌ورۆز كه نیشانه‌ی هاتنی به‌هاره، بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه نه‌ورۆزی ملیۆنه‌ها مرۆڤی سه‌ر زه‌وی كه به بۆنه‌ی هاتنی به‌هاره‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، پیرۆز ده‌كه‌م و له به‌شه‌كانی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به فراوانی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران و سوپای پاسداران.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ گه‌لی ئێران به‌ره‌و ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بووه‌ته‌وه، ئه‌ویش ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ن كه له جیاتی خزمه‌تكردنی دانیشتوان، خزمه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند: 2500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر داریوش، داوای له یه‌زدان كرد كه گه‌لی ئێران له‌به‌رامبه‌ر سێ شت‌دا بپارێزێت، سوپاكانی دوژمنان، وشكه‌ساڵی و درۆزنیی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران نوێنه‌رایه‌تی هه‌رسێكیان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.