رۆژنامه‌ى ئاسى ئیسپانى بڵاوى كرده‌وه ، ئه‌ستێره‌ى لاوى ئه‌رژه‌نتینى و یاریزانى یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى لهپایتهختى ئیسپانیا له‌شارى مه‌درید له‌یه‌كێك له‌چێشتخانه‌كان بینراوه ، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیدهگهیهنێت دیبالا ، له‌گه‌ل به‌رپرسانى ریال مه‌درید كۆده‌بێته‌وه لهكاتژمێرهكانى داهاتوو به‌مه‌به‌ستى ڕێكه‌وتنێكى سه‌ره‌تاى به‌مه‌به‌ستى په‌یوه‌ندى كردن بهریال مه‌درید
ئاس ڕاشیدهگهیهنێت دیبالا له‌ئێستادا بووه‌ته جێى گرنگى پێدانى یانه مه‌دریدیه‌كه بۆیه بانگهێشتێكى نهێنى ئاراسته‌ى كراوه سه‌ردانى مه‌درید بكات به‌مه‌به‌ستى گفت‌و گۆكردن ڵه‌گه‌ڵى تا له‌هاوینه بتوانن په‌لكێشى ڕیزه‌كانى یانه بكرێت
دیبالا له‌م وه‌رزه‌ى خولى ئیتاڵیا ڵه‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى توانیویه‌تى 17 گۆل تۆمار بكات له‌ڕیزبه‌ندى گۆلكارانى خوله‌كه له‌پله‌ى چواره‌م دێت
شوان عه‌زیز
ئاس : دیبالا لهمهدریده
بانگهێشتێكى نهێنى ئاراسته‌ى كراوه سه‌ردانى مه‌درید بكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.