له ژێر مانشێتی "دوو دڵ مه‌به گه‌زت لێناده‌م " رۆژنامه‌ی ده‌یلی میل ئۆنلاین چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌رنجراكێشی بڵاو كردۆته‌وه ، بۆته ماییه‌ی تێرامان و سه‌رنجراكێشانی خوێنه‌رێكی زۆر.
له وێنه‌كه‌دا شێرێكی مێینه ده‌رده‌كه‌وێت وه‌كو دایك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌چكه مامزێك ده‌كات،هه‌وڵده‌دات خواردنی پێبدات ئه‌م شێره ترسناكه وا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م بێچووه مامزه ده‌كات ده‌ڵیت به‌چكه‌ی خۆیه‌تی.
هه‌رچه‌نده مامز نێچیرێكی سروشتیی و زانراوه بۆ شێره‌كان ، به‌ڵام مێیینه شێره‌كه زۆر خه‌مباره چونكه بێچووه‌كه‌ی خۆی ،نێرییهنه شێره‌كان خواردوویانه بۆیه بریارییداوه ،ئه‌م به‌چكه مامزه به‌خێو بكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌بووری خۆی پێبداته‌وه.
وێنه‌كه‌كان له‌لایه‌ن وێنه‌گر"گۆردۆن دۆنوفران" گیراوه پێشانمان ده‌دات چۆن ئه‌م شێره بێچكه مامزه‌كه له باوه‌ش ده‌گرێت و یاری له‌گه‌ڵ ده‌كات له مهترسسیهكان ده‌یپارێزێت، به جۆرێك له هه‌موو شێره‌كانی تردهیپارێزێت .
وێنه‌گر دونۆفان ده‌ڵێت: دیمه‌نه‌كه زۆر سه‌یر بوو كاتێ مێینه شێره‌كه‌ی بێچووه مامزه‌كه كه‌وته ژێر چنگی چاوه‌رێی كوشتنی مامزه‌كه بووم ،به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام نه‌دا به پێچه‌وانه زۆر گرنگی پێدات له هه‌موو روێكه‌وه.
سه‌رچاوه / غرائب و عجائب
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.