ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنوەر قەرقاش وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ كاروباری دەرەوە رایگەیاند" ئەو پارەیەی حكوومەتی قەتهر گوایە بۆ ئازادكردنی بارمتەكانی لە عێراق ناردویەتی، بە چەند میلیشیایەكی حەشدی شەعبی داوە، بۆ ئەوەی لە كاری تیرۆریستیدا بەكاری بهێنن.
قرقاش لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "حكوومەتی قەتەر بڕە پارەیەكی زەبەلاحی لەنێوان 700 ملیۆن تاكو یەك ملیار دۆلاری بە چەند گرووپێكی تیرۆریستی تەمومژاوی بەخشیوە، كە لە حزبوڵا و حەشدی شەعبی و نوسرە پێكدێن، دەوحە ناتوانێ نكۆڵی لەمە بكات، لەبەرئەوەی بەڵگەی پێویست لەبەردەستدان.
لە پۆستێكی تریشدا ئاماژەی بە رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"ی ئەمریكی كردووە و نووسیویەتی "پارەكەی قەتەر بۆ رزگاركردنی بارمتەكانی، بۆ حەشدی شەعبی و نوسرە و گرووپە تیرۆریستییەكانی تری ناردوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.