Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:13

له‌ دهۆک مەراسیمێکی تایبەت بۆ جەژنی نەورۆزی ئه‌مساڵ ساز ده‌کرێت

رۆژی سێشەممە لە باخچەی زانکۆیی ئەمریکی لە دهۆک ساز دەکرێت.
کوردستان TV
100%

زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان - دهۆک مەراسیمێکی تایبەت بۆ جەژنی نەورۆز ساز دەکات و مەراسیمەکە له‌ کاتژمێر 5ـی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 20/3/2018 لە باخچەی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان- دهۆک ساز دەکرێت و تێیدا وێڕای کردنەوەی ئاگری نەورۆز، ئاهەنگ و میوزیک و چەندین جۆر یاریی ئاگری نمایش دەکرێن.

بەشداربووانى مه‌راسیمه‌كه‌ دەبێ جلوبەرگی کوردی یان نەتەوەیی و فۆلکلۆری له‌به‌ربكه‌ن  و نابێ تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بێت و پێویستە ناسنامەیەک لەگەڵ خۆی ببات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.