Erbil 6°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 10:37

هه‌ڵه‌بجه‌و عه‌فرین دوو برین و یه‌ک ئازار

هه‌له‌بجه‌ییه‌كان بۆ عه‌فرین هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕیی هاوخه‌می بۆ شاری عه‌فرین،  چین و توێژه‌كانی پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ دروشمی (هه‌ڵه‌بجه‌ و عه‌فرین دوو برین و یه‌ك ئازار)، له‌ناو بازاری هه‌ڵه‌بجه‌دا گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زاییان دژى له‌شكركێشى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئه‌نجام دا.

ئه‌نجامده‌رانى گردبوونه‌وه‌كه‌، رایانگه‌یاند، ئێمه‌ پێش هه‌موو كه‌سێك هه‌ست به‌ ئازاره‌كانی عه‌فرین ده‌كه‌ین، به‌لام عه‌فرین مێژووی بۆ خۆی تۆمار كردو  هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كوردیش هه‌رگیز نامرێت.

هه‌روه‌ها داوایان له‌ كۆمه‌لگه‌ى نێوده‌وله‌تى كرد له‌ هه‌مبه‌ر پێشێلكاریه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر كورد چیتر بێ ده‌نگ نه‌بێت و داواشیان له‌ ته‌واوى گه‌لى كورد كرد پشتیوانى یه‌كتر بكه‌ن ، چونكه‌ به‌ یه‌كگرتوویی ده‌توانین ئامانجه‌كان بهێنینه‌ دى.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.