Erbil 3°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 08:57

ئیسڕائیل کارمه‌ندێکی کونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسای به‌ تاوانی بردنی چه‌ک بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌کان ده‌ستگیر کرد

تۆمه‌تباره‌ به‌ هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ گروپی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی
ئیسڕائیل كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسای به‌ تاوانی بردنی چه‌ك بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌ستگیر كرد
کوردستان TV
100%

ده‌زگای ئه‌منیی و دژه‌ سیخوڕیی ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ كارمه‌ندێكی كۆنسوڵگه‌ریی فه‌ڕه‌نسای به‌ تاوانی بردنی چه‌ك بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی ئۆرشه‌لیم، له‌م شاره‌ ده‌ستگیر كردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌م هاووڵاتییه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ پێنج جار له‌ ئۆتۆمبێلی دیپلۆماتیك كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌ بۆ گه‌یاندنی 70 ده‌مانچه‌ و 2 تفه‌نگ، له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌وه‌ بۆ كه‌ره‌تی رۆژئاوا.

به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسێكی ئه‌منیی ئیسڕائیل، ئه‌و كارمه‌نده‌ی كۆنسوڵگه‌ریی فه‌ڕه‌نسا كه‌ ناوی " رۆمه‌ن فڕانك"ـه‌، تۆمه‌تباره‌ به‌ هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ گروپی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی چه‌ك به‌ده‌ستی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و گومان ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌ كه‌ ئه‌مكارانه‌ی به‌ ئامانجی ماددیی كردبێت.

رۆژنامه‌ی تایمزی ئیسڕائیلیش نووسیویه‌تیی رۆمه‌ن فڕانك كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ده‌ستگیر كراوه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆش ره‌وانه‌ی دادگای " بیئر شه‌به‌ع " ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستی دادگایی كردن.

واپێده‌چێت كه‌ ئه‌م گه‌نجه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌ به‌رپرسیارێتیی وه‌ك شوفێریی و سه‌ردانی به‌رنامه‌داڕێژراوی له‌ نێوان ئۆرشه‌لیم و غه‌ززه‌دا هه‌بووبێت، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی به‌كارهێنابێت بۆ ئامانجی خۆی.

وته‌بێژێكی باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نساش له‌ ته‌لئه‌بیب وتوویه‌تی: ئه‌م بابه‌ته‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ زۆر گرنگ و هه‌ستیاره‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ ئیسڕائیلییه‌كان له‌ په‌یوه‌ندیداین.


سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.