Erbil -1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:16

گه‌وره‌ تیرۆریستێکی داعش له‌ نه‌ینه‌وا ده‌ستگیرکرا

ده‌ستی له‌ كوشتنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا هه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش به‌ناوی به‌رپرسی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سامانی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان، داود محه‌مه‌د ساڵح ناسراو به‌ (شه‌دید) له‌ ماڵێكدا له‌ ناوچه‌ی شوره‌ باشووری نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر كرا.

نه‌قیب شاكر ئه‌لوه‌ندی، ئه‌فسه‌ر له‌ شانه‌ی هه‌واڵگریی سه‌ر به‌ پۆلیسی نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند: هێزێكی سوپای عێراق و دژه‌ تیرۆر به‌ پشتیوانی هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، توانیان گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش به‌ناوی به‌رپرسی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامانی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان، داود محه‌مه‌د ساڵح ناسراو به‌ (شه‌دید) له‌ ماڵێكدا له‌ ناوچه‌ی شوره‌ باشووری نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر بكه‌ن.

شاكر ئه‌لوه‌ندی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ گه‌وره‌ تیرۆریستیه‌كه‌، به‌ناو به‌رپرسی ده‌ستبه‌رداگرتنی سه‌رجه‌م خانووه‌كانی كارمه‌نده‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوو له‌ باشووری نه‌ینه‌وا، هه‌روه‌ها ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌دان خانووی شاری مووسڵ و ده‌ورووبه‌ریدا گرتبوو، جگه‌ له‌وه‌ش ده‌ستی له‌ كوشتنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا، هه‌بووه‌.

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه‌ گه‌وره‌ تیرۆریسته‌كه‌ راده‌ستی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پێی یاسا، رێكاری پێویست له‌ به‌رامبه‌ریدا بگیرێته‌به‌ر.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.