Erbil -1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:09

سلێمانی‌... به‌تۆمه‌تی‌ به‌کارهێنان‌و بازرگانی کردن به‌ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر 3 که‌س ده‌ستگیرکران

دوان له‌تۆمه‌تباره‌كان ژن‌و مێردن
کوردستان TV
#7
100%

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی باندێكی بازرگانی و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ری ڕاگه‌یاند.

دوێنێ  18/3/2018  به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واری‌ شاره‌وه‌، سێ كه‌س ده‌ستگیركران، به‌تۆمه‌تی‌ به‌كارهێنان‌و بازرگانی كردن به‌ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ كه‌ دوان له‌تۆمه‌تباره‌كان ژن‌و مێردن.

تۆمه‌تبار (ز، م، ئـ) كه‌ بازرگانی‌ به‌ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ كردوه‌و له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا 14 پارچه‌ حه‌بی‌ ترامادۆڵ‌و برێك حه‌شیش‌و هه‌شت كیس كریستاڵی‌ پێبووه‌و له‌ئێستادا به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 14ی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌نده‌.

هاوكات مه‌فره‌زه‌كانی‌ پۆلیس توانیان تۆمه‌تبار (هـ، ئـ، ح)و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌ستگیر بكه‌ن به‌تۆمه‌تی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر، كه‌ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ سكاڵای‌‌ لێكراوه‌و دواتر هه‌ردوكیان به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 14ی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون‌و له‌ئێستادا به‌ندن.

له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واری‌ شاره‌وه‌ په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ دۆسیه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زیاتر به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.