Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:16

له‌م هه‌فته‌یه‌ سوپه‌ر هاتریکیان بۆ یانه‌کانیان تۆمار کردووه‌

هه‌ر سێ ئه‌ستێره‌ى دیار محه‌مه‌د سه‌لاح - ئیكاردى - رۆناڵدۆ له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یان ڵه‌گه‌ڵ یانه‌كانیان توانیان سوپه‌ر هاتریك تۆمار بكه‌ن
کوردستان TV
100%


هه‌ر سێ ئه‌ستێره‌ى دیار  محه‌مه‌د سه‌لاح - ئیكاردى - رۆناڵدۆ  له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یان ڵه‌گه‌ڵ یانه‌كانیان توانیان سوپه‌ر هاتریك تۆمار بكه‌ن

له‌یارى هه‌فته‌ى 31ى خولى نایابى ئینگلیزى لێڤه‌رپول له‌میواندارى كردنى واتفۆرد به‌پێنج گۆلى بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو ، كه‌ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ محه‌مه‌د سه‌لاح له‌م یاریه‌ توانى سوپه‌ر هاتریك تۆمار بكات  . 
به‌تۆماركردنى چوار گۆل سه‌لاح له‌ڕیزبه‌ندى گۆلكارانى پریمه‌رلیگ خاوه‌ن 28 گۆله‌ ، به‌جیاوازى چوار گۆل له‌پێش هاری كینه‌ كه‌یاریزانى ناوبراو به‌هۆى پێكانه‌وه‌ دابڕاوه‌ له‌یارى كردن له‌ئێستادا 

ئه‌نته‌ر میلان له‌رووبه‌روبونه‌وه‌ى سامپه‌درۆیا به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ به‌پێنج گۆلى بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چونى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى بیست و نۆى خولى ئیتاڵیادا ، كه‌له‌و یاریه‌دا ئیكاردى توانى سوپه‌ر هاریك بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار بكات ، یاریزانى ناوبراو له‌ریزبه‌ندى گۆلكاران له‌ پله‌ى دووه‌م دایه‌ به‌ 22 گۆل 

ریال مه‌درید له‌میواندارى كردنى گیرۆنا به‌شه‌ش گۆل له‌به‌رامبه‌ر سێ گۆل براوه‌ى یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا بوو
له‌م یاریه‌دا ڕۆناڵدۆى پورتوگالى توانى سوپه‌رى هاتریك بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار كرد ڕێژه‌ى گۆله‌كانى گه‌یاند به‌ 22 گۆل له‌پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌یه‌ به‌جیاوازى سێ گۆل له‌دواى میسى دێت كه‌ئه‌ستێره‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌ به‌ 25 گۆل 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.