له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى بیست و نۆى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ریال مه‌درید میواندارى گیرۆناى كرد توانى بهئهنجامێكى گه‌وره به‌سه‌ر یانه‌ى میوان براوه‌بێت به‌ئه‌نجامى شه‌ش گۆل له‌به‌رامبه سێ گۆل یاریه‌كه‌ى به‌كۆتا هێنا ، گۆله‌كانى ڕیال له‌لایه‌ن یاریزانان ڕۆناڵدۆ چوار گۆل ، فاسكێز و به‌یل تۆمار كران
دوای یاریه‌كه زێدانى ڕاهێنه‌ر له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند : وێڕاى نیشاندانى ئاستێكى باش له‌یاریمان له‌به‌رامبه‌ر گیرۆنا ، هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه له‌یارییه‌كانى داهاتومان سه‌ركه‌وتوبین له‌به‌ده‌ست هێنانى خاڵه‌كانى یاریه‌كانمان ، هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه ده‌بێت له‌م وه‌رزه بتوانین پله‌ى دووه‌م به‌ده‌ست بێنین .
زێدان له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه ستایشى ئاستى به‌رزى ڕۆناڵدۆ و یاریزانانى كرد كه‌توانیان له‌م یاریه‌دا سه‌ركه‌وتنێكى باش و ئاستێكى نایاب نیشان بده‌ن ، به‌ڵام نیگه‌رانم له‌وه‌ى سێ گۆلمان لێ كرا ، ئێستا یانه‌كه‌مان وا خه‌ریكه له‌خول ده‌گه‌ڕێینه‌وه ئاستێكى باش كهدۆڕان به‌لامان زه‌حمه‌ت ده‌بێت .
ڕیاڵ مه‌درید له‌ئێستادا له‌پله‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌یه به 60 خاڵ ، هه‌وڵى ئه‌م یانه‌یه وه‌ك زێدانى ڕاهێنه‌ر ڕایگه‌یاند بتوانن بچنه پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى ، به‌هۆى له‌ده‌ست دانى خاڵێكى زۆر له‌یارییه‌كانى پێشوویان ریال ناتوانێ ڕكابه‌رى بكات له‌سه‌ر نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خول ، ده‌بێت چاوه‌ڕێى دۆڕان و له‌ده‌ستدانى خاڵێكى باشى بارسێلۆنا بكات ئه‌میش به‌زه‌حمه‌ت ده‌بیندرێت یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه سێ یاری وه‌یاخود زیاتر دووچارى شكست بێت به‌هۆى نیشاندانى ئاستێكى به‌رزى بارسێلۆنا و یاریزانانى ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌زه‌حمه‌ت ده‌بێت بۆ ڕیاڵ مه‌درید بێته دی
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.