Erbil 1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 04:00

ئه‌مریکا به‌نیازه‌ ئاستی نیکۆتینی جگه‌ره‌ که‌مکاته‌وه‌

ساڵانه‌ به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌ نزیكه‌ی 500 كه‌س له‌ئه‌مریكا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی كۆنترۆڵی نه‌خۆشیه‌كان و خۆپاراستن لێی، له‌ئه‌مریكا نزیكه‌ی 500 كه‌س ساڵانه‌ له‌و ووڵاته‌ به‌هۆی جگه‌ره‌كێشان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئابووری ئه‌مریكا بۆ چاودێری ته‌ندروستی ساڵانه‌ 300 ملیار دۆلار ده‌كه‌وێت.

بۆ یارمه‌تیدانی ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌جگه‌ره‌كێشان و ئه‌‌م خوه‌ كووشنده‌یه‌ و ڕێگری كردن له‌فێربونی منداڵان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌رمان وخۆراكی ئه‌مریكا پێشنیانزی كرد ئاستی نیكۆتینی جگه‌ره‌ كه‌مكاته‌وه‌ یاخود هه‌ر له‌جگه‌ره‌دا نه‌مێنێت.

سكات گۆتلایب، به‌رپرسی به‌رێوبه‌رایه‌تی ده‌رمان و خۆراك گوتی :ئه‌م هه‌نگاوه‌ ده‌مانخاته‌ سه‌ر ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنه‌كانی ته‌ندروستی گشتی له‌مێژووی نوێدا، هه‌روه‌ها پاراستنی گیانی ملێۆنه‌ها كه‌س له‌م پرۆسه‌یه‌دا.

گوتیشی :به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌رمان و خۆراك ڕوانگه‌ی بۆ جیهان هه‌یه‌ كه‌چیتر ئالووده‌بوونی جگه‌ره‌ نه‌مێنێت.

نیكۆتین به‌سروشتی له‌ تووتندا هه‌یه‌، كووشنده‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشێت ئالوده‌ی ده‌بێت به‌وپێیه‌ی جگه‌ره‌كێش چێژی لێوه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌شی ده‌بێته‌ هۆی شێرپه‌نجه‌ و هه‌وكردنی سیه‌كان و نه‌خۆشی كووشنده‌ سووتانی توتنه‌كه‌یه‌ كه‌ ماده‌ی كیمیاوی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ گۆڤاری نیوئینگلاند ئۆف میدسن نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر ئاستی نیكۆتین كه‌مبكرێته‌وه‌ ئه‌وا 5 ملێۆن جگه‌ره‌كێش ده‌ستی لێ‌ هه‌ڵده‌گرن، هه‌روها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشن له‌ 15% بۆ 1.4% كه‌مده‌بێته‌وه‌ و گیانی 8 ملێۆن كه‌س پاڕێزراو ده‌بێت.

ئاماده‌كردن: رزگار

سه‌رچاوه‌: ده‌نگی ئه‌مریكا

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.