Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:01

به‌ ئاگر هێرش کرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی تورکیا له‌ دانیمارک

تا ئێستا هیچ كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌
به‌ ئاگر هێرش كرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ دانیمارك
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌لایه‌نی كه‌م دوو كه‌س هێرشیان كرده‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ دانیمارك و ئاگریان هه‌ڵدایه‌ ناو بینای شوێنه‌كه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ ئاگر پڕژێنی ده‌ستكردیان فڕێداوه‌ته‌ ناو بینای باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك، به‌ڵام چونكه‌ بیناكه‌ چۆڵ و به‌تاڵ بووه‌ له‌ كارمه‌ند، هیچ بریندار و كوژراوی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

تا ئێستا هیچ كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتیی كرده‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ، به‌ڵام پۆلیس سه‌رقاڵی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌.

 

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.