Erbil 1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 03:44

روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌

بڕی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ پاشه‌كه‌وت ٩٠٠ ملیار دیناره‌
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی ناردنی مووچه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت:  هاتنی ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ ده‌ستپێكێكی ئه‌رێنییه‌ هه‌روه‌ها سوپاسی پشوو درێژی خه‌ڵكی كوردستانی كرد و داواشی كرد به‌غدا به‌رده‌وام بێت له‌ سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌: هاووڵاتیان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، دوا به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند هه‌واڵێك له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ له‌ به‌غداوه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كان، لێره‌وه‌ ته‌واوی زانیارییه‌كانتان پێڕاده‌گه‌یێنین.

سه‌ره‌تا سوپاسی سه‌رۆكوزیرانی حكومه‌تی فیدراڵ و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه‌ توانییان به‌ پشوو درێژیی له‌ قۆناخێكی سه‌ختدا گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدار ئه‌نجامبده‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ به‌غداوه‌ بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ ده‌ستپێكێكی ئه‌رێنییه‌. به‌ڵام بڕی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ پاشه‌كه‌وت ٩٠٠ ملیار دیناره‌ و به‌ سیسته‌می ئێستای پاشه‌كه‌وته‌وه‌ پێویستمان به‌ ٥٩٠ ملیار دیناره‌، بۆیه‌ هیوادارین به‌غدا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مانگانه‌.

١- ده‌قی نامه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی بانكی مه‌ركه‌زی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری

اطلاق راتب لشهر واحد لموڤفی اقلیم كردستان

 

رواتب الاقلیم عدا البیشمركه‌             281,724,634

+

رواتب البیشمركه‌ 35,815,831

=

مجموع رواتب الاقلیم مع البیشمركه‌               317,540,465

٢-  ئه‌م بڕه‌ (317,540,465) دینار بۆ مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌شه‌وه‌، نه‌ك ته‌نیا بۆ ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده‌.

٣-  رۆژی ٢٠١٨/٣/١٩ دووشه‌ممه‌ له‌ لقی بانكی مه‌ركه‌زی له‌ هه‌ولێر پاره‌كه‌ راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌كرێت.

٤- وه‌زاره‌تمان به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ واته‌ ١٩ و ٢٠ی مانگ جگه‌ له‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پێدانی مووچه‌ و له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ناوخۆ، شه‌هیدان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، زیندانییانی سیاسی، دارایی و ره‌گه‌زنامه‌ دابه‌شده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها دوای نه‌ورۆز ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ دابه‌شده‌كه‌ین.

٥- پاش نه‌ورۆز حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌دات بۆئه‌وه‌ی به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ به‌غدا ده‌ینێرێ، هه‌روه‌ه‌ا به‌ داهاتی ناوخۆ و داهاتی نه‌وت لیستی مووچه‌ رێكبخرێته‌وه‌. هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ باشتركردنی بژێویی هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.