ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه:
ده‌رباره‌ى ڕاگه‌یاندنى سێ ڕۆژ ماته‌مینى له‌لایه‌ن پارێزگارى سلێمانییه‌وه بۆ عه‌فرین، وێڕاى هاوخه‌مى و هاوسۆزیمان بۆ خه‌ڵكى عه‌فرین كه ماوه‌یه‌كه ڕووبه‌ڕووى شه‌ڕ و ده‌ربه‌ده‌رى بوونه‌ته‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نین: له ڕووى یاسایى و كارگێڕییه‌وه ده‌سه‌ڵاتى پارێزگار نییه ماته‌مینى ڕابگه‌یه‌نێت و ئه‌وه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
18/3/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.