Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 04:34

بۆ گۆرینی رووخساری 35 هه‌زار دۆلار خه‌رج ده‌کات

شه‌ش په‌راسووی خۆی ده‌رده‌هێنێت
کوردستان TV
100%


ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی روخسار و جه‌سته‌ی بۆ شێوه‌ی كاره‌كته‌ری  " باربی " بگۆرێت  ، ئافره‌تێكی ئه‌مریكی به‌ ناوی " ئۆفێلیا  ڤانیتی  " 35 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی خه‌رج ده‌كات .

ماڵپه‌ری ( ده‌یلی مه‌یل ) ی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه‌  له‌ شاری " لۆس ه‌نجلۆس " ی ویلایه‌تی " كالیفۆرنیا " له‌ ئه‌مریكا ، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵ به‌ ناوی  " ئۆفێلیا ڤانیتی " چه‌ند سالێكه‌ حه‌زی كردووه‌ شێوه‌ی روخسار و جه‌سته‌ی وه‌ك " باربی " لێبكات ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تاكو ئێستا 35 هه‌زار دۆلاری خه‌رج كردووه‌ له‌ چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی  جوانكاری جیاواز . 

ڤانیتی بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی بچێته‌ سه‌ر شێوه‌ی " باربی " و بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مه‌ری  رێك وه‌ك كه‌مه‌ری باربی بچووك بێته‌وه‌  ، نیازی وایه‌ له‌ داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا  وله‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاریدا شه‌ش په‌راسووی خۆی ده‌ربهێنێت .

جێی باسه‌ له‌ ئێستادا له‌ وڵات ئه‌ورووپییه‌كان و له‌ ئه‌مریكاش خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ن ئاره‌زووی گۆرینی شێوه‌ی خۆیان بۆ شێوه‌ی كاره‌كته‌ره‌ فیلمه‌ كارتۆنییه‌كان ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كه‌س ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌ .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.