ئهمڕۆ یهكشهممه، لە شاری دھۆك، كچێك بە دەمانچەی باوكی، كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا، لهمبارهیهوه پۆلیسی دهۆك زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات.
پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ماڵپهری كوردستان تیڤی كەوتوە رایگەیاند نیوەڕۆی ئەمڕۆ(یهكشەممە) كچێكی پازدە ساڵ بەناوی (س، ب، ر ) لە گەڕەكی (ماسیكێ)ی شاری دهۆك بە گولەیەكی دەمانچە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
پۆلیسی دهۆك ئاماژه بهوهش دهكات بە وتەی کەسوکاری کچەکە، ئەو رووداوە بەهۆی دەستكاریكردنی دەمانچەی باوكییهوه روویداوە، (س) بە نەزانی دەستکاری دەمانچەکەی باوکی کردووە و فیشکەکێكی پێدا تەقیووەتەوەو دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیس بۆ روداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە دەستی پێكردوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.