Erbil 1°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 23:57

نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن کورد له‌ عه‌فرین ماڵ وحاڵی خۆیان جێهێشتووه‌

یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌ عه‌فرین پێویستی به‌ هاوكاری هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا گوتی، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كورد له‌ عه‌فرین ماڵوحاڵی خۆیان جێ هێشتووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌رچیی زووه‌ كارێك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئاواره‌ نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ئاواره‌ بێت عه‌ره‌ب ده‌هێندرێنه‌ شوێنی ئه‌وان و دیموگرافیای ناوچه‌كه‌ ده‌گۆڕدرێت.

ماوه‌ی 57 ڕۆژه‌ توركیا و سوپای ئازادی سووریا به‌ شێوه‌ی زه‌مینی و ئاسمانی هێرشیان بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ست پێ كردووه‌ و تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆش چوونه‌ته‌ ناو عه‌فرین و زیانی زۆری ماددی و گیانییان له‌و شاره‌ داوه‌ و یه‌ك ملیۆن كه‌سیش به ‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وە ئاواره ‌بوونه‌."

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا، د. كاوه‌ ئازیزی، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هێزه‌كانی توركیا و سوپای ئازاد چوونه‌ته‌ ناو عه‌فرین  و ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌نه‌كه‌سه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی هاتنی ئه‌و هێزانه‌ین بۆ ناو عه‌فرین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ یه‌په‌گه‌ش هۆكارێك بووه‌ ئه‌و شاره‌ كۆنترۆڵ كراوه‌، چونكه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زیانی زۆر به‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ گه‌یشتووه‌."

د. كاوه‌ ئازیزی گوتیشی: "حكوومه‌تی توركیا باسی له‌وه ‌كردووه‌ كه‌ سێ ملیۆن سووری له‌ توركیا هه‌یه‌، هه‌مووان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ عه‌فرین و بڕیاره‌ زیاتر له ‌10 كه‌مپ دروست بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دیموگرافیای شاره‌كه‌ و ناوچه‌كه‌ش بگۆڕن."

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا ڕوونیشی كرده‌وە: "جگه‌ له‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر بچنه‌ ئیدلب، كه‌ سێ ملیۆن كه‌سی لێیه‌ و ئه‌وانیش ئاواره ‌بن، هه‌مووان دێنه‌ عه‌فرین، بۆیه‌ كێشه‌ی زۆر دروست ده‌بێت، چونكه‌ دواتر ئه‌وانه‌ هه‌مووی له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن."

د. كاوه‌ ئازیزی گوتیشی: "یه‌ك ملیۆن كورد له‌ عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری هه‌یه‌، 250 هه‌زار له‌وانه‌ ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ بوونه‌ و750 هه‌زاریش ماڵوحاڵی خۆیان جێ هیشتووه‌، بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دیموگرافیای ناوچه‌كه‌ نه‌گۆڕێت، پێویسته‌ هه‌موو كارێك بكه‌ین خه‌ڵكه‌كه‌ ئاواره‌ نه‌بێت و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان و هاوكارییان بكرێت و قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌، چونكه‌ ئاواره‌بوون چاره‌سه‌ر نییه‌."

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.