Erbil 1°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 23:54

کاتی کردنه‌وه‌ی رێگای سه‌ره‌کی هەولێر - کەرکووک ئاشکرا کرا

بڕیارە سبەی دووشه‌ممه‌ 19ی ئازار كاتژمێری 10ی به‌یانی
کوردستان TV
#7
100%


سه‌باره‌ت به‌ كاتی كردنه‌وه‌ی رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- كه‌ركوك، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی كه‌ركوك، كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌ ئاشكرا ده‌كات و گوتی: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوبوون.

بڕیارە سبەی دووشه‌م سوپای عێراق بەشێوەیەكی فەرمی ڕێی هەولێر - كەركووك بكاتەوە و بەرپرسێكی پۆلیس دەڵێت، ڕێوڕەسمێك بۆ ئەو مەبەستە ساز دەكرێت.

نەقیب بەكر حەسەن ئەفسەری هاتووچۆ لە پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند: كردنەوەی ڕێی هەولێر - كەركوك هەموو شتێكی ته‌واو بووه‌ و سبەی دووشەممه‌ به‌ فه‌رمی ئه‌و رێگایه‌ سه‌ره‌كییه‌ دەكرێتەوە.

ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی هاتووچۆ كه‌ركوك وتیشی: پۆلیسی هاتووچۆ دیاری كراوە و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ بۆ ئەو رێگایه‌ و بڕیارە سبەی دووشه‌ممه‌ 19ی ئازاری 2018، كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی لە ڕێوڕەسمێكدا بە فەرمی شەقامەكە بكرێتەوە.

سه‌باره‌ت به‌ چاكردنه‌وه‌ی پرده‌كانیش، نەقیب بەكر حەسەن بۆ ده‌ڵێت: بەهۆی زۆری هاتووچۆ لەسەر ئەو ڕێگایه‌، بەشێوەی كاتی پردەكان چاك كراونەتەوە و دوای نەورۆز بەتەواوی دەكرێتەوە و ئێستا كردنەوەكە كاتییە و دوای نەورۆز چاك دەكرێنەوە.

سه‌رچاوه‌: كوردیو

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.