Erbil 1°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 23:52

رۆژنامه‌یه‌کى ئه‌ڵمانی: ئێستا کورد ته‌نها ماونه‌ته‌وه‌

رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌ڵمانی هۆشداری له‌ ره‌وشی عه‌فرین ده‌دات
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی "فرانكفورته‌ر"ی ئه‌ڵمانیا له‌ راپۆرتێكدا، هۆشداری له‌ ره‌وشی عه‌فرین ده‌دات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، عه‌فرین بكه‌وێته‌ ده‌ست سوپای توركیا و گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ره‌ "شكسته‌ بۆ ئه‌و خه‌باته‌ی له‌ پێناو رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی باشتر" دراوه‌، چونكه‌ له‌ 2013ه‌وه‌ ناوچه‌كه‌ له‌ ره‌وشێكی دیموكراسی و فره‌یی دایه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، باسكردنی هه‌ندێك گومان له‌ په‌یمانی لۆزان له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیاوه‌، به‌ واتای لكاندنی مووسڵ دێت به‌ توركیا.

رۆژنامه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ گه‌مارۆدانی عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌، ناتۆ له‌ دووره‌وه‌ سه‌یر ده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ ببووه‌ نموونه‌یه‌كی یه‌كسانی و فره‌یی، به‌ڵام ئێستا كورد ته‌نها ماونه‌ته‌وه‌".

رۆژنامه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌، هه‌روه‌ها بڵاویكردووه‌ته‌وه‌" هه‌رچه‌نده‌ دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌، سوپای رژێمی سووریا رایگه‌یاند، به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ كورد به‌رگری له‌ خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانییان بۆردومان كران، ئه‌و لێدوانانه‌ هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌ییان به‌دوادا نه‌هات، دواتریش رووسیا داوای كرد سووریا هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه‌".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.